رووسيا دژى ئه‌مريكا هاته ده‌نگ

K24 – هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌تى رووسيا له وه‌ڵامى رێككاره‌كانى ئه‌مريكا له دژى مۆسكۆ هاته ده‌نگ.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، رووسيا له سۆنگه‌ى مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه، وه‌ڵامى سزاكانى ئه‌مريكا ده‌داته‌وه.
گوتيشى: وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پێشنيازى كردووه 35 ديپلۆماتكارى ئه‌مريكايى له رووسيا وه‌ده‌ر بنرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، لاڤرۆڤ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا گوتيشى: تۆمه‌ته‌كانى ئه‌مريكا دژى ديپلۆماتكارانى رووس بێ بنه‌ما و ناڕاستن.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشنياز ده‌كات، دوو باڵه‌خانه له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا وه‌ربگيرێنه‌وه و شوێنى كاركردنيان له مۆسكۆ بچووك بكرێته‌وه.
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين پێشتر رايگه‌ياندبوو، پڕۆژه‌يه‌كى تايبه‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مريكا گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.