رووسيا: ئیداره‌ی ئۆباما نه‌ك له شوێنێكی درووستی مێژوویی‌دا نییه به‌ڵكو له خواره‌وه‌ی مێژووه
K24 - هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هۆكاری ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، به‌تایبه‌تیش له دۆسیه‌ی سووریا.
زاخارۆڤا رایگه‌یاند، ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاری ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره رووسییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوو، له هه‌مان رۆژدا به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی رووسیا، هه‌وڵه‌كانییان چڕكردبۆوه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا، كه هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانیيان ده‌كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، ئه‌و رێكاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆرێكه له جۆره‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئیداره‌ی ئۆباما.
زاخارۆڤا وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ئیداره‌ی ئۆباما و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه، كه رایانگه‌یاندبوو، مۆسكۆ له شوێنێكی درووستی مێژوویی‌دا نییه، له وه‌ڵامدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "نه‌خێر، ئیداره‌ی ئۆباما نه‌ك هه‌ر له شوێنێكی درووستی مێژوویی‌دا نییه، به‌ڵكو له خواره‌وه‌ی مێژووه".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، واشنتۆن سزای نوێ به‌سه‌ر به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی رووسیدا سه‌پاند و مۆڵه‌تی 72 سه‌عاتیشی دایه 35 دیپلۆماتكاری ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆش ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ی واشنتۆندا، گوتی: "خۆمان ناهێنینه ئه‌و ئاسته‌ی ئۆباما و هیچ دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی له وڵات ده‌رناكه‌ین".