كەشناسی باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرا دەكات

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان باری كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، كەشناسی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 15 پلەی سیلیزی دەبێت و لە دھۆك 13 و لە كەركووكیش بەرزتری پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوا سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و ھەندێك پەڵە ھەور لە ئاسمان دەبێت.