ئه‌حمه‌د تورك ژیانی له مه‌ترسی دایه
K24 – هه‌ولێر
پارێزه‌رێك و په‌رله‌مانتاریكی جه‌هه‌په نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری مێردین له زیندانی سیلڤیری له ئیستانبوڵ ده‌ربڕی و هۆشداری بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ده‌ده‌ن.
ئه‌حمه‌د تورك 74 ساڵی رۆژی 20 تشرینی دووه‌می رابردوو ده‌ستگیر كرا و رۆژی 24 هه‌مان مانگ بۆ زیندانی سیلیڤری له ئیستانبوڵ گواسترایه‌وه، له كاتێكدا دڵه‌كه‌ی به پاتری كار ده‌كات و مانگانه پێویستی به سه‌ردانكردنی دكتۆر هه‌یه بۆ پشكنینی دڵه‌كه‌ی.
بە پێی ھەواڵێكی رۆژنامەی جمھورییەت، پارێزه‌ر ئه‌ردال كوزو له‌مباره‌وه رایگه‌یاند ژیانی ئه‌حمه‌د تورك له مه‌ترسی دایه، له لایه‌كه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵه‌كه‌ی به باتری كار ده‌كات و پێویسته مانگانه سه‌ردانی دكتۆر بكات بۆ كۆنترۆڵكردنی، له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌خۆشی ئاوی سپی له چاوی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په له ئیستانبوڵ شه‌فه‌ق پاوه‌ی سه‌ردانی ئه‌حمه‌د تورك له زیندان كرد و پاش سه‌ردانكردنی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ناچاره ره‌وشی ته‌ندروستی تورك بۆ رای گشتی بڵاو بكاته‌وه، چونكه ژیانی له مه‌ترسی دایه و ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و چاو‌ڕێی بڕیارێكی به په‌له و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ین.
هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ل یوكسه‌كداغ و 10 په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه و زۆرێك له شاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان له‌وانه ئه‌حمه‌د تورك، گولته‌ن كشاناك و به‌كر كایا هاوشاره‌دارییه‌كانی مێردین، ئامه‌د و وان به تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه له زیندان دان.