به فه‌رمی راهێنه‌رێكی ناسراوی رۆمانی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ
كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌مین میدیای كوردستان و عێراق، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی دیكه‌ی رۆمانی رێككه‌وتووه، كه یه‌كێكه له ناسراوترین كه‌سایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و یاریزانێكی دیاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیاش بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌می 2016، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ (عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د) ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك پشت‌راست كرده‌وه و راگه‌یاند كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ (دۆرنێل لۆنێل) رێككه‌وتووه كه پێشتر ئه‌و راهێنه‌ره وه‌ك یاریزان هاوشانی جۆرج هاجی ئه‌فسانه‌ی پێشووی رۆمانیا ساڵانێكی زۆر وه‌ك ناوه‌ڕاستكار له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی یاری كردووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ده‌شڵێت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م راهێنه‌ره له رێگه‌ی توركیاوه به فرۆكه ده‌گاته ناوچه‌ی شه‌رناخی باكووری كوردستان، له‌ویشه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت ده‌گاته زاخۆ.
پرۆفایلی راهێنه‌ر
ـ ناوی ته‌واوی (دۆرینێل لۆنێل مونتێنۆ)ـیه و ته‌مه‌نی 48 ساڵه.
ـ له 2007 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه.
ـ له 2009 له یانه‌ی یونیڤێرسیتاتیه‌ی رۆمانی به یه‌كجاری ماڵئاوایی له یاریكردن و خانه‌نشین بوو.
ـ له ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوو راهێنه‌ری چه‌ندان یانه‌ی رۆمانی بووه، له خولی وڵاتانی رووسیا و ئازه‌ربایجانیش راهێنه‌رایه‌تی كردووه، دوایین جار له وه‌رزی 2014 ـ 2015 راهێنه‌ری یانه‌ی (ئاسترا گیورجیۆ) بوو كه یانه‌یه‌كی پله‌یه‌كی رۆمانیا بووه به یانه‌ی شه‌یتانه ره‌شه‌كانی رۆمانیا ناسراوه.
ـ ده‌ستبه‌كاربوونیشی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته یه‌كه‌مین ئه‌ركی نوێی له مێژووی خۆیدا له یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق هاوشانی یانه‌ی هه‌ولێر چالاكییه‌كانی له‌و خوله وه‌ستاندووه، به‌ڵام هاتنی ئه‌م راهێنه‌ره پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خوله‌كه لێ ده‌كرێت، زاخۆ چواره‌مجاره جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی راده‌ستی 4 راهێنه‌ری جیاوازی رۆمانی ده‌كات.
دوایین راهێنه‌ری رۆمانی (ماریان میخائیل) بوو كه له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ زاخۆ ده‌ستبه‌كار بوو، له دوای 9 یاری هیچ یارییه‌كی نه‌برده‌وه، دواتر به دیاریكراوی له 5ـی ئه‌م مانگه به‌بێ پرسی ئیداره و ره‌زامه‌ندی كارگێری یانه‌كه‌ی، جانتایه‌كی پێچایه‌وه و رایكرد، نامه‌یه‌كیشی له دوای خۆی جێهشێت و نووسیبووی: چیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ به‌رده‌وام بم.