به‌بۆنه‌ی 10 ساڵه‌ی سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن
K24 – هه‌ولێر
10 ساڵ به‌سه‌ر سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت كه هیشتا مشتومڕه‌كانی به‌رده‌وامن و زانیاری نوێشی له‌باره‌ی سێداره‌دانی ده‌خرێته روو.
موه‌فه‌ق روبیعی له ده‌یه‌مین ساڵیادی سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RT كە بڕیارە ئەمشەو ھەینی بڵاو بكرێتەوە، گوتی "حاكمانی ناوچه داوایان له حكومه‌تی نوری مالیكی كرد سه‌دام حوسێن له سێداره نه‌دات. له‌وه ده‌ترسان سێداره‌دانی سه‌دام زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كانیان خۆش بكات بۆ دادگاییكردن و سێداره‌دانیان".
كورتییه‌ك له ژیاننامه‌ی سه‌دام حوسێن
سه‌دام حوسین له 28 نیسانی 1937 له دایكبوو و له رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌می 2006 له سێداره درا.
چواره‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو له ساڵی 1979 تا 9 نیسانی 2003، هه‌ر له‌و كاته‌شدا سه‌رۆكی حزبی به‌عس بووه، تا ئه‌وی له به‌هاری 2003 رژێمه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه رووخا.
سه‌دام به‌ر له‌وه ببێته سه‌رۆك كۆمار، له ساڵانی نێوان 1975 تا 1979 جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌عس و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی له حزبی به‌عس بوو.
سه‌دام رۆڵێكی سه‌ره‌كی له كوده‌تای حزبی به‌عس له ساڵی 1968 هه‌بوو و كاروباری زۆرێك له كه‌رته‌كانی حكومه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌هۆیه‌وه توانایی رووخانی حكوومه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
له 11 ئاداری 1970 له چوارچێوه‌ی مافی ئۆتۆنۆمی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئیمزای كرد كه به به‌یاننامه‌ی 11 ئادار ناسراوه و دوایی پێنج ساڵ له 6 ئاداری 1975 رێككه‌وتنێكی دیكه له گه‌ل شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی به نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی جه‌زایر "هواري بومدين" ئیمزای كرد بۆ شكستپێهێنانی گه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد له مێژووه‌كه‌یدا، كه له لایه‌ن كورد به رێككه‌وتننامه‌ی شوومی جه‌زایر ناسراوه. له‌كاتی ئیمزاكردنی هه‌ردوو رێككه‌وتننامه‌كه، سه‌دام جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو.
له راسته‌وه، سه‌دام حوسێن جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، " هواري بومدين" سه‌رۆكی جه‌زایر و محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران، جه‌زایر 1979
به‌لام له ساڵی 1980 پاش رووخانی شای ئێران و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی، یه‌ك لایه‌نه رێككه‌وتننامه‌كه هه‌ڵوشاندنه‌وه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شه‌ڕ له دژی ئێران راگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو و به شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو ناسراوه.
كاتێ له ساڵی 1979 بووه سه‌رۆك كۆمار، ده‌ستی به پاكتاوكردنی رژێمه‌كه‌ی له نه‌یارانی به‌تایبه‌تی له‌ناو حزبی به‌عس كرد به‌تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت كردنیان به حزب.
سه‌دام له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی هه‌شتادی سه‌ده‌ی رابردوو گه‌وره‌ترین تاوانی دژی مرۆیی به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردی ئه‌نجامدا، سه‌رباری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و كوشتنی 5 هه‌زار كه‌س له چه‌ند چركه‌یه‌كدا، ده‌ستی به راگواستنی زۆره‌ملێی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كورد و دوورخستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی دیكه و كۆمه‌ڵكوشتنیان له چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگاكانی كه‌ركوك، سڵیمانی، هه‌ولێر و دهۆك كرد كه به پرۆسه‌ی ئه‌نفال ناسراوه و به‌هۆیه‌وه 182 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌شێكیان له گۆڕه‌كانی به كۆمه‌ڵدا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ژێر خاك كران و نوگره سه‌لمان ده‌یان داستانی تاوانی دژی مرۆیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی كورد له خۆ گرتووه.
كاتی راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11 ئاداری 1975، به‌غدا
سه‌دام له 2 ئابی 1990 هێرشی كرده سه‌ر كوه‌یت و له ساڵی 1991 شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداوی لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی عێراق پیكهێنرا و كوه‌یت ئازاد كرا و راپه‌رینی گه‌لی كورد له به‌هاری ئه‌وساڵ لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام راپه‌رینی شیعه‌كان كه به راپه‌رینی شه‌عبانیه ناسراوه سه‌ركۆت كرا.
له ساڵی 2003 ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به بیانووی بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و بوونی ئه‌ندانی ریكخراوی قاعیده له عێراق هێرشی كرده سه‌ر عێراق، كه هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چوارچیوه‌ی به‌ندی حه‌وته‌می به داگیركردنی عێراقی زانی، به‌ڵام ناوی پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش به‌دوای خۆیدا ده‌كێشێت.
سه‌دام حوسین له رۆژی 13 كانوونی یه‌كه‌می 2003 ده‌ستگیر كرا و له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی تاوان، له‌وانه ئه‌و تاوانانه‌ی دژی گه‌لی كورد ئه‌نجامی داوه، دادگایی كرا.
رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌می 2006 به تاوانی بڕیاردانی كوشتنی خه‌ڵكی دوجێل لە سێداره درا.
روبیعی كه په‌تی سێداره‌دانی سه‌دامی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر له‌باره‌ی سێداره‌دانی سه‌دام له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ پرسی سێداره‌دانی سه‌دام ببووه دوو به‌ش، ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای پاشخستنی ده‌كرد، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، سه‌رۆك جۆرج بۆش و وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داوای سیداره‌دانی سه‌دامیان ده‌كرد".
هه‌روه‌ها گوتی بژارده‌یه‌كی دیكه‌شی هه‌بووه، وه‌ك "ناردنی سه‌دام حوسین بۆ گوانتانامۆ یان دوورخستنه‌وه‌ی بۆ دوورگه‌یه‌كی له زه‌ریای ئارام".