به وێنه..كریستیانۆ به ده‌ردی مێسی ده‌چێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتی مه‌شقه‌كانیدا باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانی وه‌رزشیدا تووشی رشانه‌وه ده‌بێت.
پێگه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 31 كانوونی یه‌كه‌می 2016، وێنه‌یه‌كی كریستیانۆی بڵاو كرده‌وه كه ده‌ركه‌وتووه له كاتی مه‌شقه‌كانی تووشی رشانه‌وه بووه، پێشتریش لیۆنێل مێسی له كاتی یارییه‌كان تووشی هه‌مان ده‌رد بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ دواتر مه‌شقه‌كانی به‌بێ كێشه ته‌واو كردووه، به‌ڵام ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و به‌سه‌ر راهێنه‌ری جه‌سته‌یی یانه‌كه‌شیدا قیراندوویه‌تی، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی مه‌شقه‌كانه‌وه شه‌كه‌ت و ماندوو بووه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا مه‌شقه‌كانی به چڕی بۆ یاری قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا ده‌ستپێكردووه كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداریی یانه‌ی سێڤییا بكات.