مه‌سرور بارزانی: هیوادارم 2017 ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی، وێڕای پیرۆزباییكردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییان كوردستان، هیوا ده‌خوازێت ساڵی 2017، ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، له به‌رامبه‌ر خۆڕاگرییان له ئاست ئه‌و قه‌یران و ته‌نگژانه‌ی هه‌بوون و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان ساڵێكی پڕ لە قوربانیدان و سەختیی گوزەرانیان به‌ڕێكرد، به‌ڵام ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برینداران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه‌ی هه‌بوون، كه هه‌رچه‌نده ساڵێكی پڕ لە قوربانیدان و سەختیی گوزەرانیان به‌ڕێكرد، هاوكات ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیش بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا.
له‌سایه‌ی هێزی پۆڵاینی پێشمه‌رگه و خۆراگری خه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هیوادارم ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر هه‌موو گرفت و قه‌یران و دوژمنان و ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
مه‌سرور بارزانی
31/12/2016