نهێنى هه‌ستكردن به مه‌ستى له دواى خواردنه‌وه چييه
K24 – هه‌ولێر:
زۆرێك به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه، خواردنه‌وه كهولييه‌كان ده‌خۆنه‌وه و خۆيان مه‌ست ده‌كه‌ن، جۆرى خواردنه‌وه‌كه هه‌رچى بێت، گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌موويان يه‌ك شتيان تێدايه، ئه‌ويش ئاوێته‌ى ئيسانۆڵه كه هۆكارى مه‌ستى و له‌ده‌ستدانى هۆش و تێكچوونى كارى مێشكه.
ئيسانۆڵ مادده‌يه‌كى كيمياييه و كار ده‌كاته سه‌ر مێشك. هه‌ندێك ده‌رداوى هه‌ن كه ده‌بنه هۆى سه‌ركێشان به‌ره‌و مه‌ستى و له‌ده‌ستدانى تواناى بيركردنه‌وه و هه‌ست. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى پچڕان و لادانى سه‌رنج و هه‌ست كردن به ده‌وروبه‌ر. ته‌نانه‌ت رێگه له وه‌رگرتنى ده‌نگ و رووناكى ده‌گرێت.
كۆمه‌ڵه‌ى كيميايگه‌رانى ئه‌مريكا له ڤيديۆيه‌كدا چۆنێتى كاريگه‌ربوونى مرۆڤيان به خواردنه‌وه كهولييه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، به تايبه‌تى كاريگه‌رى ئه‌و خواردنه‌وانه له‌سه‌ر عه‌قڵى مرۆڤ.
ئه‌وه‌شيان روونكردووه‌ته‌وه، هه‌موو جۆره‌كانى خواردنه‌وه‌ى كهوولى ئيسانۆڵيان تێدايه و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێشوازيكردن له په‌رچه‌كردارى ده‌ماره‌خانه (GABA و NMDA) درووستده‌كه‌ن.
كاتێك ماده‌ى ئيسانۆڵ كاريگه‌رى له‌سه‌ر په‌رچه‌كردارى GABA، داده‌نێت ئێدى جووڵه‌ى گه‌يه‌نه‌ره‌كانى ده‌ماره خانه خاوده‌بنه‌وه و مرۆڤ هه‌ست به هێمنييه‌ك ده‌كات.
هاوكات هه‌ستكردن به ماندووبوون و بێزارى لاى به‌كارهێنه‌رانى مادده كهوولييه‌كان زياتر ده‌بێت، كاتێك كاريگه‌رى ئيسانۆڵ ده‌گاته په‌رچه‌كردارى NMDA و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر ياده‌وه‌رى مرۆڤ و بيركردنه‌وه‌ى درووست ده‌كات.
وه‌ك له گرته ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌تا به‌كارهێنه‌ر زياتر خواردنه‌وه‌ى كهوولى پڕ له ئيسانۆڵ بخواته‌وه، زۆرتر و به‌رچاوتر زاكيره‌ى لاواز ده‌بێت. تا ئه‌و راده‌يه‌ى هۆشى خۆى له‌ده‌ستده‌دات.
له‌و كاته‌دا ئيسانۆڵه‌كه ده‌بێته هۆى ده‌ردانى زۆر چالاككه‌ره‌وه‌ى وه‌ك رژێنى ئه‌دريناڵين كه (ده‌بێته هۆى زيادبوونى ترپه‌ى دڵ و گرژبوونى مولووله خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان) و ده‌ردانى كورتيزۆڵ، كه ده‌بێته هۆى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هيلاكى و ماندووبوونى زۆر.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئيسانۆڵ ده‌شبێته هۆى ده‌ردانى ماده‌ى دوبامينى كيميايى كه كاريگه‌رى له سه‌ر هه‌ست و ره‌فتار ده‌كات. ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ هه‌ست بكات كاتێكى خۆشى به‌سه‌ر بردووه.
ئيسانۆڵ ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌ركه‌كانى ده‌ماغ په‌كده‌خات. هه‌روه‌ها ناهێڵێت وزه‌ى پێويستى بۆ بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى به خێرايى وه‌ڵامى ئه‌ركه‌كانى بداته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى په‌كخستنى پرۆسه‌ى بيركردنه‌وه و سه‌ره‌نجام وا له كه‌سه‌كه ده‌كات زۆر بڕيارى هه‌ڵه له ژيانى بدات.
ئه‌و مادده كيمياييه وه‌ك پاسه‌وانێكى لێدێت بۆ رژێنه‌كانى ديكه بۆنموونه رژێنى دژه ميزرانه‌گرتن، ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌يخۆر به‌رده‌وام پێويستى به ميز كردن هه‌بێت.
ئيسانۆڵ هه‌روه‌ها كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌شه‌كانى ده‌ماغ درووستده‌كات و به تايبه‌تى ئه‌و به‌شانه‌ى كه كاريگه‌ريان له‌سه‌ر جووڵه‌ى ماسوولكه‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها مه‌ستبوون زۆر حاڵه‌تى ئاسايى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌گۆڕێت، وه‌ك ته‌وژمى خوێن و پله‌ى گه‌رمى جه‌سته.