دوایین وێنه‌ی مێسی و خێزانه‌كه‌ی له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند
له دوایین رۆژی 2016، مێسی وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنێلای هاوسه‌ری و دوو كوڕه‌كه‌ی (ماتیۆ و تیاگۆ) له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینیای یانه‌ی بارسێلۆنا هێشتا له پشووه‌كانی به‌هۆی جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه به‌رده‌وامه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه‌ی، به‌وپێیه‌ی ئێنریكی دوو رۆژ پشووه‌كانی بۆ مێسی، نێیمار و سوارێژ درێژ كرده‌وه و پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ته‌لۆنیا.