بارودۆخی ریال مه‌درید له‌م مانگه‌دا له مه‌ترسیدایه
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ك یاری له‌دوایه‌كی هه‌یه، له ماوه‌ی 25 رۆژی داهاتوو، 8 یاری له‌سه‌ریه‌كی له جامی شای ئیسپانیا و لالیگا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 كانوونی دووه‌می 2016، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی بڵاو كرده‌وه، له یه‌كه‌مین یاری نوێی له ده‌ستپێكی 2016، به‌بێ گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی له قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بێـته‌وه.
ئه‌مه‌ش خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م مانگه‌یه
1ـ ریال مه‌درید ـ سێڤییا/ جامی شا (چوارشه‌ممه 4/1/2017)
2ـ ریال مه‌درید ـ گرنادا/ لالیگا (شه‌ممه 7/1/2017)
3ـ سێڤییا ـ ریال مه‌درید/ جامی شا (چوارشه‌ممه 11/1/2017)
4ـ سێڤییا ـ ریال مه‌درید/ لالیگا (شه‌ممه 15/1/2017)
5ـ ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر بگاته قۆناخی 8ـی جامی شا، له رۆژی چوارشه‌ممه (18/1/2017) یاری هه‌یه.
6ـ ریال مه‌درید ـ مه‌له‌گا/ لالیگا (شه‌ممه 21/1/2017)
7ـ ریال مه‌درید ـ یانه‌كه دیار نییه/ جامی شا (چوارشه‌ممه 25/1/2016)
8ـ ریال مه‌درید ـ ریال سوسیداد/ لالیگا (29/1/2017)
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید بۆ قۆناخی 8ـی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی شاهانه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌م یارییانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجامده‌دا، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنی 6 یاری له‌م مانگه‌دا ده‌كات.