ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ بۆ 39 كه‌س به‌رز بووه‌وه
K24 – ھەولێر
لە شاری ئیستانبوڵی توركیا به چه‌كی كلاشینكۆف ھێرشكرایە سەر یانەیەكی شەوانە و لە ئەنجامدا 39 كەس كوژران و 65 كەسی دیكەشی برینداربوون.
والی ئیستانبوڵ وه‌سیب شاهین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێرشكاره‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك و 15 خوله‌ك پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌ری ساڵی نوێ، له سه‌ره‌تادا پاسه‌وان و هاووڵاتییه‌كی به‌رده‌م نادی شه‌وانه‌ی ره‌ینا له ناوچه‌ی به‌شكیتاشی ئیستانبوڵ ده‌كوژێت و پاشان ده‌چێته ژووره و به هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه له به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌كات".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، هێرشكاره‌كه 39 كه‌س ده‌كوژێت و 65 كه‌سی دیكه‌شی بریندار ده‌كات و بۆ شوێنێكی نادیار را ده‌كات.
لە كاتی ھێرشەكەدا 700 تا 800 كەس بەشداری ئاھەنگی سەری ساڵ لەم نادیە شەوانە ببوون.
سولێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا له‌مباره‌ه‌وه رایگه‌یاند 16 كەس لە قوربانیانی ھێرشەكە ھاووڵاتیانی بیانین.
كاتی كوشتنی پۆلیسی پاسه‌وان و چوونه ژووره‌وه‌ی هێرشكاره‌كه به كامێرای چاودێری تۆمار كراوه.
بەگوتەی چەند شایەتحاڵێكی ناو نادیەكە، ئەو كەسە بە جلی بابانوئێل ھاتووەتە ناو یانەكە و تەقەی كردووە، ھەروەھا دەگوترێت بە زمانی عەرەبی قسەی كردووە.
تا ئێستا ناسنامەی ھێرشكەرەكە ئاشكرا نەكراوە و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بەردەوامن لە پشكنین و گەڕان بۆ دەستگیركردنی.
خاوه‌نی نادیه‌ی شه‌وانه‌ی ره‌ینا به رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی رایگه‌یاند: "هێرشكاره‌كه به چه‌كی كلاشینكۆف چووه ژووره‌وه، هه‌واڵگری ئه‌مریكا پێشتر له‌مباره‌وه زانیاری دابوو. هه‌فته‌یه‌ك و 10 رۆژ به به‌ردوامی رێوشوێنی ئه‌منی گیرابووه‌به‌ر، به‌ڵام دوایی چی روویدا؟ له‌به‌ر چاو ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدرا".