به‌رپرسێكى گۆڕان: بارزانى ئه‌ركى سه‌رشانى جێبه‌جێكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌نديس رايگه‌ياند، بارزانى ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێكردووه. هاوكات پارتى ديموكراتى كوردستان به نيازه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست به گه‌ڕێكى ديكه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى رێگه چاره‌يه‌كى سياسى بۆ قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.