تەرمی ژن و پیاوێك بە سەربڕاوی لە ماڵەكەیان دۆزرایەوە

بەشێوەیەكی نامرۆڤانە كوژراون
kurdistan24.net

K24 – كەركووك

شەوی رابردوو لە شاری كەركووك لەلایەن دەستێكی نادیار سەری ژن و پیاوێك دەبڕدرێت، كەسوكاریشیان ئەوە دەخەنەڕوو كە ئەوان كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە.

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركووك ژن و پیاوێك بە سەربڕاوی لە ماڵەكەیاندا دۆزرانەوە".

كارمەندێكی ھێزە ئەمنییەكان كە دراوسێی ئەو ماڵەیە، وەك شایەتحاڵ دیمەنی ئەو رووداوە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "كە لە دەرگای ماڵیان چوومە ژوورەوە بینیم ئافرەتەكە كەوتووە، چەقۆ بە ملیەوە و بوو پەڕۆیەكیش بەدەمیەوە بوو، پیاوەكەشی لە ژوورێكی تر بەسترابووە، ھەوڵیدابوو تەلەفۆن بۆ برای ھاوسەرەكەی بكات".