ریال مه‌درید به‌بێ سه‌ركرده رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بێته‌وه
یانه‌ی ریال مەدرید بەبێ سێرخیۆ رامۆسی سەرکردەی دەست بە ساڵی نوێ دەکات، به‌بێ ئه‌م یاریزانه یاری داهاتووشی ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە چاپی نوێیدا رایگەیاندووە، بەهۆی تەواو چاکنەبوونەوەی لە پێکانەکەی، زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید بڕیاری داوە پشووی زیاتر بە رامۆس بدات، چونکە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە هێشتا لە قاچی راستی هەست بە ئازار دەکات، کە لە مۆندیالی یانەکان تووشی بووە.
رامۆس لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە جامی شای ئیسپانیا لە بەرامبەر سێڤییا یاریی ناکات، بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانیش ناتوانێت لە بەرامبەر گرانادا یاریی بکات، بەمەش مێرێنگی تاکو زیاتر لە ١٠ رۆژی دیکە بەبێ کاپتنەکەی یارییەکان ئەنجام دەدات.