ئۆلاند: بەشداری لە بنیاتنانەوەی مووسڵ دەكەین
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند له دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆ بووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسووك كۆ ببووه‌وه.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: "پابەندین بە ھاوكاریكردنی ھێزە عێراقییەكان لە شەڕی دژی داعش كه دەتوانن ناوچەكانی ژێر دەستی داعش كۆنترۆڵ بكەنەوە".
گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیری ئاسمانی بۆ ھاوكاری كردنی ھێزە عێراقییه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش.
ئۆلاند له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "وەك فەرەنسا بەشداری لە بنیاتنانەوەی مووسڵ دەكەین و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ رێكخستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی یارمه‌تی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
هه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش ئاماژه به به‌رده‌وامبوون فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش لە عێراق و سووریای كرد. كۆنترۆڵكردنەوەی رەققەشی به ئامانج داهاتووی فه‌ره‌نسا زانی.
هه‌روه‌ها تیشكی خستنه سه‌ر "پێویستی زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی له بواری مرۆیی و ئه‌منی و هه‌واڵگری"، و نایانه‌وێت ھاووڵاتیانی سڤیل ببنە قوربانی.
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ستایشی رۆڵی فەرەنسای كرد لە ھاوكاری كردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش و گوتی "پێشڕەوی ھێزەكانمان بەھاوكاری فەرەنسا بووە".
عەبادی ئەوەشی خستەڕوو: "لە شەڕی مووسڵ ھەوڵی لەناوبردنی داعش دەدەین و له‌سه‌ر زه‌وی هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانان له عێراق نین".