ریال مهدرید له كڕینی ئهم ئهستێرهیه نزیك دهبێتهوه
سهرچاوهیهكی راگهیاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه جۆلیان فیگلی ناوەڕاستکاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیک دەبێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، جۆلیان فیگلی ناوەڕاستکاری ٢١ ساڵانی بۆروسیا دۆرتمۆند ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات، کە بە سێرجیۆ بۆسکێتسی نوێ ناوزەد دەکرێت و لەلایەن یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و مانچێستەر سیتییەوە چاودێریی دەکرێت.
فیگل هاوشیوەی بۆسکێتس باڵای ١٨٦ سانتیم بەرزە و لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە، رۆژانە راهێنان دەکات بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان ببێتە یاریزانی ریال مەدرید.
جۆلیان فیگلی ناوهراستكاری دۆرتمۆند رێگری له هێرشێكی كریستیانۆ دهكات