له سامه‌ڕا هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سامه‌ڕا بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاند، دواى ئه‌و هێرشه خۆكوژييه‌ى كرايه سه‌ر پۆليسى مته‌وه‌كل له سامه‌ڕا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دوو خۆكوژ هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى پۆليسى مته‌وه‌كل له خۆرهه‌ڵاتى سامه‌ڕا.
دوو خۆكوژه‌كه خۆيان ته‌قانده‌وه و پێكدادان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ديكه‌دا ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه ميدياييه عێراقييه‌كان ئاشكرايانكردووه، داعش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌يه‌كى پۆليس و ميليشياى سرايا سه‌لام له سامه‌ڕا كه ميليشيايه‌كى سه‌ر به ره‌وتى سه‌دره.