كەسوكاری ئەو گەنجەی ھەولێر كە لە ئیستانبوڵ كوژرا لەبارەی رووداوەكە دەدوێن

لە ھێرشەكەی سەری ساڵی نوێ لە ئێستانبوڵ كوژرا و دوو ھاووڵاتی دیكەی كوردیش برینداربوون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە ھێرشەکەی شەوی سەری ساڵ لە ئیستانبوڵ سێ ھاووڵاتی شاری ھەولێر بوونە قوربانی و و یەکێك لەو ھاووڵاتیانە قوتابییەكی قۆناغی سێیەمی زانکۆ بوو گیانی لە دەستدا و دوو ھاووڵاتی دیكەش بریندار بوون و  لە ژێر چاودێری تەندروستیدان، ھاوڕێ و كەسوكاری ئەو گەنجەی گیانی لەدەستدا بۆ كوردستان24 باس لە روودووداوەكە و ژیانی كوڕەكەیان دەكەن.

ئەحمەد رەعد یەكێك بوو لە قوربانییەكانی ھێرشەكەی شەوی سەری ساڵ لە ئیستانبوڵ، ئەو لەگەڵ چەند ھاوڕێیەكی بۆ ئاھەنگی سەری ساڵ سەردانی توركیای كردبوو، خاڵی ئەحمەد بە كوردستان24 گوت: "ئەو كوڕێكی زیرەك بوو لە كاركردن و خاوەنی كۆمپانیای بوو، لە ماوەی ئەم چەند مانگەی دوایدا سێ جار سەردانی توركیا كردووە".