به وێنه: فیفا ناوی ئه‌و كچه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی باشترینه‌كانی 2016 هه‌ڵبژێردراوه
بڕیاره فیدارسیۆنی تۆپی پێی جیهان له‌م مانگه‌دا له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2016 بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو كه‌سایه‌تی ناسراو له هه‌ردوو ره‌گه‌زی پیاو و ئافره‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 كانوونی دووه‌می 2016، فیفا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، ئیڤا لۆنگۆریای ته‌مه‌ن 41 ساڵ، خانمه ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ر و نمایشكارێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكای بۆ به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمی باشترینه‌كانی 2016ـی ده‌ستنیشان كرد، كه یه‌كێكه له گه‌وره بارزگانه ئافره‌ته‌كانی جیهان.
ئیڤا پێشتر به شاجوانی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كراوه، تا ئێستاش 3 جار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه، دوایین كه‌س كه ئێستا هاوسه‌ری ئیڤایه، پیاوێكی مێكسیكییه به ناوی (خۆزێ باستۆن)ـی ته‌مه‌ن 48 ساڵه.
ماركۆ سچره‌یل، ئه‌و پیاوه ئه‌ڵمانیاییه كه له پاڵ ئیڤا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی باشترینه‌كانی 2016 له لایه‌ن فیفاوه ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌و به‌شێكی ته‌مه‌نی وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ربردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه، چه‌ندان خه‌ڵاتیشی وه‌ك سه‌رنجراكێشترین و نایابترین پێشكه‌شكار به‌ده‌ستهێناوه.
بڕیاره له 9ـی ئه‌م مانگه كه ده‌گاته رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به فیفا له شاری زیورخی سویسرا خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و راهێنه‌ره‌كانی جیهان بۆ ئاستی پیاوان و ئافره‌تان ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵاتی تایبه‌تیش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ دیاری كراوه، له ئاستی پیاوان (كریستیانۆ، مێسی و گریزمان) ركابه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن كه به (The Best) ناسراوه.
ئیڤا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه پیاوێكی مێكسیكییه به ناوی (خۆزێ باستۆن)ـی ته‌مه‌ن 48 ساڵه