ریال مه‌درید كریستیانۆشی له‌ده‌ستدا
له ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌كاری بۆ یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له جامی شای ئیسپانیا ده‌كات، له نوێترین هه‌واڵیشدا باس له‌وه ده‌كرێت زێدان بۆ ئه‌م یارییه كریستیانۆشی له‌ده‌ستداوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا ئاشكرا كرد، له نێو لیسته‌كه‌دا ناوی چه‌ندان ئه‌ستێره نابیندرێت دیارترینیان سێرجیۆ رامۆسی سه‌ركرده‌ی یانه‌كه و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالییه.
سه‌ره‌ڕای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید له تواناكانی: كلیپه‌ر پیپی، گاریس به‌یل، لوكاس ڤازكێز و كۆڤاسیچ بێبه‌شه.
پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كرد كه كریستیانۆ له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده نییه و له لایه‌ن ستافی راهێنه‌رانه‌وه ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه بۆ وه‌رگرتنی پشووی زیاتر دوور خراوه‌ته‌وه.
بڕیاره له یاریی هاتنی جامی شای ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 11:15 خوله‌كی شه‌و، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات.