به وێنه.. ئه‌ردۆغان سۆزى بۆ كچه به‌هره‌مه‌ندێكى وڵاته‌كه‌ى به‌م جۆره ده‌رده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، پێشوازى له گوڵشا ياگمور يازچى، ئه‌و كچه توركه‌ى تووشى ئيفليجى مێشك بووه و وێنه‌يه‌كى ئه‌ردۆغانى به ده‌ست كێشاوه و له هه‌ژمارى خۆى له توێته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا تۆمارێكى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا ئه‌ردۆغان ده‌رده‌كه‌وێت له كاتى پێشوازيكردنى له خێزانى گوڵشا.
Engellinin elinden bu kadar gelir? Cumhurbaşkanım resmimi görür inşallah ? sizi çok seviyorum ?? @RT_Erdogan pic.twitter.com/kWdKB4rAe8
— Gülşah Yağmur Yazıcı (@GulsahYagmurYzc) ٦ ديسمبر، ٢٠١٦
پێشتريش ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى تويته‌ره‌وه، وه‌ڵامى تويتى كچه‌كه‌ى دابوويه‌وه و نووسيى بووى: "سووپاس و پێزانينى زۆر بۆ كچه‌كه‌مان گوڵشا ياگمور يازچى ده‌رده‌بڕم و پێى ده‌ڵێم، ده‌ستت ماچ ده‌كه‌م، هيوادارم رۆژێك له رۆژان له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى پێشوازيت لێ بكه‌م".
له يه‌كه‌م وه‌ڵاميشيدا له تويته‌ر ئيبراهيم كاڵێن، راوێژكارى ئه‌ردۆغان بۆ گوڵشاى نووسيبوو، ده‌ستت ماچ ده‌كه‌م گوڵشا، خۆت بۆ سوپرايزێكى جوان ئاماده بكه.
له ميانى ميواندارييه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان، لاپتۆپێكى پێشكه‌شى گوڵشا كرد و ماچى كرد و هه‌ريه‌ك له ئه‌ردۆغان و يه‌ڵدرم وێنه‌ى ياده‌وه‌ريان له‌گه‌ڵ گوڵشا گرت.