وەزارەتی دارایی رێنمایی نوێ بۆ فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، چەند رێنماییەكی تایبەت بە وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە و نوێكردنەوەی مۆڵەت بڵاودەكاتەوە.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە دەبێ پێش كۆتایی ھاتنی مۆڵەت دەستبەكارببنەوە، بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتیش دەبێ دوای دەستبەكاربوونەوە داوا پێشكەش بكەنەوە.

وەزارەتی دارایی روونیكردوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و ناتوانن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەت بگەڕێنەوە كوردستان، پێویستە بە راپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن پشتڕاست بكرێتەوە و دواتر لەلایەن نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێم راستاندنی بۆ بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ئەو رێنماییانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە كاری پێدەكرێت.