داوا دەكرێت زانكۆیەكی كەنەدی لە ھەرێمی كوردستان بكرێتەوە

K24 – ھەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، پڕۆژەیەك بۆ كردنەوەی زانكۆیەكی كەنەدی تایبەت پێشكەش بە وەزارەتەكەیان كراوە.
لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی دەنگۆی كردنەوەی زانكۆیەكی كەندەی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: " وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونیدەکاتەوە پڕۆژەیەک بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی کەنەدی تایبەت پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە".
وەزارەتی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات: "لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی کردنەوەی زانکۆیەکی کەنەدی لەلایەن (زانکۆی ئەلبێرتا)ەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان کرا، لە ئێستادا لە قۆناخەکانی ھەڵسەنگاندن و پێداچونەوەی دڵنیای جۆریە، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە".
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژەبۆ ئەوەكراوە: "چەند وێبسایتێکی ئەلکترۆنی ھەواڵی جۆراو جۆریان سەبارەت بەکردنەوەی زانکۆیەکی کەنەدی تایبەت بڵاوکردوەتەوە، بۆیە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە".