ئه‌ردۆغان: بازرگانی به پرسی كورد ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "تووڕه‌بوونمان زۆر گه‌وره‌یه و ئامانجی هیرشه‌كه‌شی دروستكردنی دوژمنایه‌تییه نێوانمان" و پێشی وایه چه‌ندین ساڵه بازرگانی به پرسی كورد ده‌كرێت.
ئه‌ردۆغان له 33مین كۆبوونه‌وه‌ی موختاره‌كان رایگه‌یاند: "توركیا له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه تاقیكردنه‌وه ده‌كرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر كرد و گوتی: "گوتنی ئه‌وه‌ی كه توركیا ته‌سلیمی تیرۆر بووه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه له‌ناو ریزی تیرۆر دا بێت". هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بازرگانی به هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌كرێت.
له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ له ئیستانبوڵ، چه‌كدارێك به چه‌كی كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادی شه‌وانه‌ی رێینا و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 70 دیكه‌شی بریندار بوون. زۆربه‌ی كوژراوه‌كان هاووڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بین و سێ له‌وانیش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه و هێرشانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی روو دده‌ن گوتی: "له توركیا به شێوه‌یه‌كی سیستامیك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شیوازی ژیانی هیچ كه‌سێك نییه". ئاماژه‌یه‌كه به‌و هێرشه‌ی كراوه‌تە سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ كه له لای به‌شێكی زۆری كلتووری خه‌ڵكی توركیا، جه‌ژنی ئه‌وان نییه و تایبه‌ت به كریستیانییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به پرسی كورد دا و پێی وایه "بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بازرگانی به چه‌مكی پرسی كورد و ئازاری براده‌رانی كورد ده‌كرا"، بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س و لایه‌نێك بهێنێت گوتی: "ئه‌وان راستگۆ نه‌بوون و هه‌میشه درۆیان كرد و ئێستا راستییه‌كه ئاشكرا بوو".