دوو تەرمی نەناسراو لە گەرمیان دۆزرانەوە

پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد و تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی كراون

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەریمان رایگەیاند، لەناحیەی زنانەی سە ربەقەزای کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دووتەرمی نەناسراو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دۆزرانەوە.

رائید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "دوو تەرم لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان لە ناحیەی بازنەی سەر بە قەزای كفری دۆزراونەتەوە  و تەرمەكان کۆنن و ناناسرینە وە".

گوتیشی: "لێکۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی دوو تەرمەكە لە لایەن پۆلیس دەستیپێكردووە و تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی كەلار كراون".

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونیكردەوە: "تەرمە کان لە ناو بیری ئاودا دۆزراونە تەوە".