كه‌سوكاری بكوژی باڵیۆزه‌كه‌ی رووسیا ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان وه‌رناگرنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ كه‌سوكاری مه‌رد ئه‌ڵتنتاش بكوژی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره،بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان دیاریكرابوو كۆتاییهات،تا ئێستا كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی داخوازییان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه پێشكه‌ش نه‌كردووه و ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 4/1/2017 حكومه‌ت ده‌یداته ده‌ست شاره‌وانی.
رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركی نوسیوویه‌تی" مۆڵه‌ته‌كه بۆ 15 رۆژی دیكه‌ش درێژكرابووه‌وه،فه‌رمانگه‌ی پزیشكی شه‌رعی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌خساندووه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیان،پاش توێكاری بۆ لاشه‌ی مردووه‌كه ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه زیاتر هه‌ر ته‌رمێك بمێنێته‌وه،ده‌درێته ده‌ست شاره‌وانی و له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی بێكه‌س و په‌ڕاگه‌نده‌كاندا به خاك ده‌سپێردرێت".
پێشتر خانه‌واده‌ی بكوژه‌كه رایانگه‌یاندبوو" پاش ئه‌و رووداوه‌ی به ده‌ستی كوڕه‌كه‌یان روویدا،نایانه‌وێت ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
خوشكه‌كه‌شی له كاتی قسه‌كردنی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا گوتبووی"ئه‌وه‌ی براكه‌م كردوویه‌تی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئێمه و به هیچ جۆرێك بیر له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ناكه‌ینه‌وه".
دوای ئه‌و قسانه‌ی خێزانه‌كه‌ی،ئۆنده‌ر ئاته‌شچی موختاری گه‌ڕه‌كی چلتكچی شاری ئایدن له رۆژئاوای توركیا رایگه‌یاند"هه‌وڵیانداوه خێزانه‌كه‌ی رازیبكه‌ن ته‌رمه‌كه وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه".
رۆژی 19/12/2016 مه‌رد ئاڵتنتاش ته‌مه‌ن 22 ساڵان ئه‌ندرێ كارلۆڤ باڵیۆزی رووسیای له ئه‌نقه‌ره كوشت،له‌و كاته‌ی له پێشانگایه‌كدا قسه‌ی ده‌كرد.