وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ مالكى: واز له موزايه‌ده بهێنه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وه‌ڵامى لێدوانێكى سه‌رۆكى فراكسيۆنى ده‌وڵه‌تى ياسا، نورى مالكى دايه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ريكردووه، هاتووه: "پێشمەرگە بە خوێنى خۆى سنوورى کوردستانى کێشاوە. ئەو ناوچانەى پێش ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنى موسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون قابیلى موناقشە نین".
راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چوارشه‌ممه 4ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه و تێيدا هاتووه: "نوری مالکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاندووە، پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە 2003. وه‌بیر نوری مالکی دەهێنینەوە کە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش 2003، سنوور نەبوو. بەڵکوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای رژێمی بەعس بوو".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و سنووری کوردستانی کێشاوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئازادکراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن".
لە کۆتایى ڕاگەیاندراوەکەى وتەبێژى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە "دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی. بۆ مالکیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێت".