ئێران لە بارەی ئاگربەستی سوریا وه‌ڵامی توركیا ده‌داتەوە
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی وه‌ڵامی مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌داته كه له باره‌ی ئاگربه‌ستی سوریا داوای له تاران كردووه ئه‌ركی خۆی به‌جێ بهێنێت.
به‌هرامی قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئاموژگاری توركیا ده‌كەین لە جیاتی تومەتبار كردنی ئێران، له دژی پێشێلكارییه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ركه‌وێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێرانی پێی وایه "لێدوانه بێ بنه‌ماكانی به‌رپرسانی توركیا ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتر كردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی له سوریا هه‌یه و كێشه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته زیاتر ده‌كات".
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو هات كه گوتبووی "پێوێسته ئێران ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ئاگربه‌ستی سوریا له لایه‌ن ملیشیا شیعه‌كان و رژێمی ئه‌سه‌د جێبه‌جێ بكات".
پێشی وایه شکاندنی ئاگربەست لە سوریا ده‌بێته هۆی تێکدانی گفتوگۆی نێوان روسیا و تورکیا له‌باره‌ی سوریا.
ئاگربه‌ستی سوریا له یه‌كه‌م كاتژمێری 30 كانوونی یه‌كه‌می 2016 به نێوانگیری روسیا و توركیا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندین جار ئاگربه‌ست پێشێلكراوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێستا سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وام بووه.
پاش سه‌ركه‌وتنی رژێمی سوریا له شه‌ڕی حه‌له‌ب و ده‌ركردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ده‌ستپێشخه‌ری ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری كرد بۆ ئاماده‌كاری بۆ دانوستانی ئاستانا كه بڕیاره پاش سه‌ركه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له روسیا، توركیا و ئێران به‌ڕیوه بچێت.