ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له گه‌ڕه‌كی "العبیدی" له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا پینج كه‌س كوژران و حه‌وتی دیكه‌شی بریندار بوون.
زۆربه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی "العبیدی" شیعه‌نشینن.
گوته‌بێژیك به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه "گردبوونه‌وه‌یه‌كی هاووڵاتیان"ی كرده ئامانج كه له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كوژران و حه‌وتی دیكه‌شی برینداربوون.
شایه‌دحاڵان و چالاكوانان رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی "شه‌هیدان" روویدا كه نزیكه له شاری سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
شاری به‌غدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به خۆوه دیت و به‌هۆیه‌وه به ده‌یان كه‌س كوژران و رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه به ئه‌ستۆ گرت.