شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای ئەنبار دەستیپێكرد

ھێزەكانی عێراق لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنەوەی چەند ناوچەیەك لە دەستی داعش

K24 - ھەولێر

ھێزەکانی عێراق لە سوپا و پۆلیس، بە ھاوبەشی لەگەڵ چەكدارانی ھۆزە سوننەكان، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەكانی عانە و راوە و قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنباریان دەستپێكرد.

لەمبارەوە، نازم جەغیفی، بەڕێوەبەری ھەواڵگری لە لیوای سموود لە حەدیسە لە ئەنبار ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی عێراق بە بەشداری چەكدارانی ھۆزەكان لە چوار میحوەرەوە ھێرشەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانە دەستیپێكردووە و توانراوە پێشڕەوی ئەنجام بدرێت.

تاكوو ئێستا ناوچەكانی عانە و راوە و قائیم لە سنووری پارێزگای ئەنبار لەبندەستی چەكدارانی داعشدا ماون.