خێزانی ئه‌حمه‌د تورك: ره‌وشی ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌م له مه‌ترسی دایه
K24 – هه‌ولێر
خێزانی ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری مێردین له ریگه‌ی كوردستان24 داوای ئازادكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا بۆ ماوه‌ی 46 رۆژه له زیندان دایه.
مولكیه تورك به په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشی ئاوی سپی له چاوه‌كانی و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی دڵ و رۆمانتیزمی هه‌یه و دڵه‌كه‌شی به باتری كار ده‌كات و رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵی قسه‌ی كردووه و ره‌وشتی ته‌ندروستی باش نییه.
هه‌ر له‌باره‌ی نه‌خۆشیی ئه‌حمه‌د تورك كه میدیاكانی توركیا باس له مه‌ترسیداربوونی ژیانی له زینداندا ده‌كه‌ن، مولكییه گوتی جارێك ویستیان به ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراو بۆ نه‌خۆشخانه ببیه‌ن، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه به‌و شێوه‌یه ببڕێته نه‌خۆشخانه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی دادی توركیا هه‌واڵه‌كانی میدیاكانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری مێردین 74 ساڵی رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2015 ده‌ستگیر كرا و رۆژی 24 هه‌مان مانگ بۆ زیندانی سیلیڤری له ئیستانبوڵ گواسترایه‌وه، له كاتێكدا دڵه‌كه‌ی به باتری كار ده‌كات و مانگانه پێویستی به سه‌ردانكردنی دكتۆر هه‌یه بۆ پشكنینی دڵه‌كه‌ی.
له رۆژی كۆتایی ساڵی 2015، پارێزه‌رێك و په‌رله‌مانتاریكی جه‌هه‌په نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری مێردین له زیندانی سیلڤیری له ئیستانبوڵ ده‌ربڕی و هۆشداریشیاندا كه ژیانی له مه‌ترسی دایه، پاش ئه‌وه‌ی له زیندانی سیلیڤری له ئیستانبول سه‌ردانی ئه‌ویان كردبوو.
هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ل یوكسه‌كداغ و 10 په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه و زۆرێك له شاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان له‌وانه ئه‌حمه‌د تورك، گولته‌ن كشاناك و به‌كر كایا هاوشاره‌دارییه‌كانی مێردین، ئامه‌د و وان به تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه له زیندان دان.
خێزانی ئه‌حمه‌د تورك له رێگه‌ی كوردستان24 ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه "مافی كورد با حه‌واله‌ی خوا بكرێت و مافه‌كانمان له ده‌وڵه‌تی تورك بستێنرێت و دیموكراسی و كورد بوونه‌ته مێگه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیاش بووه‌ته گورگی هار...".