ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ئیزمیری توركیا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاوییانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، له نزیك باڵه‌خانه‌ی دادگای شاری ئیزمیر روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوو كه‌س كوژراون و 10 كه‌س برینداربوونه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه.
پۆلیسی توركیا رایگه‌یاند، دوو له ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كوژراون و لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ری سێیه‌م ده‌ستیپێكردووه.
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"یش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، پۆلیسێك و فه‌رمانبه‌رێكی دادگای ئیزمیر له ریزی كوژراوانن.
وێنه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه و هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری ئیزمیری توركیا، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه كوژراوه و وه‌ك له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ته‌قینه‌وه‌كه هه‌وڵیداوه به‌چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی له جۆری كلاشینكۆف (AK47)، ده‌ست به ته‌قه‌كردن بكات.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن سایته هه‌واڵییه‌كانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، ده‌نگی ته‌قه له شوێنه‌كه بیستراوه.