له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی كیانا هێرندۆن، له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكه‌كه‌ی، به گۆرانیگوتن ده‌ستیپێكرد و به مه‌رگی خۆی كۆتایی به په‌خشه‌كه‌هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س سه‌یری په‌خشه راسته‌وخۆكه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام و نه‌یانده‌توانی هاوكاری بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه له په‌خشی راسته‌وخۆدا و به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 25 ساڵه، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی خۆیدا، كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی ساڵێكه، له ماڵی هاوڕێیه‌كی بوونه له ویلایه‌تی ئاركنساس 28ی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، رووداوه‌كه روویداوه.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی KATV سه‌ره‌تا هێرندۆن به گۆرانیگوتن ده‌ستیپێكردووه، دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه به ده‌سته‌كانی ده‌موچاوی خۆی ده‌سڕێت، ورده ورده هه‌ناسه‌ی ته‌نگده‌بێت و دواتر مۆبایله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هێرندۆن دایكی دوو منداڵه، باوكی ئه‌و ژنه بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت: "ژماره‌ی بینه‌رانی ڤیدیۆكه له 2-3 بینه‌ره‌وه بۆ ئاستێكی زیاتر به‌رزبووه‌وه، ئایا ئه‌وه كارێكی خۆشه سه‌یری ڤیدیۆیه‌ك بكه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی خه‌ریكه دوایین هه‌ناسه‌كانی خۆی ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی بۆ بكه‌ی؟".
خوشكی هێرندۆن، گله‌یی له بینه‌رانی په‌خشه راسته‌وخۆكه ده‌كات ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی مۆبایله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌كه‌وته خواره‌وه و نه‌یده‌توانی هه‌ڵیبگرێته‌وه، ده‌بوایه شتێكی بۆ بكه‌ن و هاوكاری بكه‌ن".
دواتر ڤیدیۆی په‌خشه راسته‌وخۆكه له فه‌یسبووك ره‌شكرایه‌وه و بڕیاریشه توێكاری بۆ جه‌سته‌ی ئه‌و خانمه ئه‌مه‌ریكییه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی دیاریبكرێت.
دوای گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشینی درایی ده‌ستپێكردووه و له سایتی GoFundMe، توانیویانه بڕی 7 هه‌زار دۆلار بۆ دوو منداڵةكه‌ی كۆبكه‌نه‌وه.