زه‌واهيرى: "به‌غداديى درۆزنه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌يمه‌ن زه‌واهيرى، رێبه‌رى رێكخراوى قاعيده، رايگه‌ياند، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش، كه‌سێكى "درۆزن" و "قسه‌هه‌ڵبه‌سته" له باره‌ى قاعيده‌وه و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئه‌وله‌ويه‌تى جيهاد ده‌بێت لێدانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا بێت".
زه‌واهيرى له نامه‌يه‌كدا، كه له ژێر ناونيشانى "په‌يامى ئێمه بۆ ئومه‌ته‌كه‌مان: جگه له خوا بۆ كه‌س ناچه‌مێينه‌وه" ده‌ڵێت: "له دژى موجاهيدان، به تايبه‌تى قاعيده، هه‌ڵمه‌تێكى چه‌واشه‌كارى و ترساندن هه‌يه و به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى به‌شدارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات، درۆزنێكى وه‌ك ئيبراهيم به‌درى (ئه‌بو به‌كر به‌غدادييه) ".
گوتيشى: "ئه‌وان قسه‌ى ئه‌وه به ده‌ممانه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن گوايه من به محه‌ممه‌د مورسيم وتووه پاڵه‌وان و جێگه‌ى ئومێدى ئومه‌ت، ياخود دانمان به كافربوونى تاغوته‌كاندا نه‌ناوه، يانيش ده‌ڵێن گوايه ئێمه شيعه به كافر دانانێين، له كاتێكدا ئێمه به‌ڵگه‌نامه‌مان بۆ ناردوون و داوامان كردووه، واز له ته‌قاندنه‌وه‌ى بازار و حوسێنييه و مزگه‌وته‌كان بهێنن و سه‌رنجى زۆرتريان له‌سه‌ر هێزه‌كانى سوپا و ئه‌من و پۆليس و ميليشيا شيعه‌كان بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك ئێمه دژى ته‌ماع و ده‌ست بڵاويان له رشتنى خوێن وه‌ستاينه‌وه، ئه‌وان تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى شيعه‌مان به كافر دانه‌ناوه و شه‌ڕيان ناكه‌ين. له كاتێكدا من له وتاره‌كانمدا قسه‌ى زانايانى سوننه‌م له باره‌ى ره‌شۆكى شيعه‌ئاينزا هێناوه‌ته‌وه. فه‌رمانم بۆ ناردوون هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپا و پۆليس و ئه‌نى عێراق كه زۆرينه‌يان شيعه‌ن. ئه‌و رستانه‌شم بۆ تۆخ كردبوون و هێڵم به ژێردا هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س پاساوى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌مێنێته‌وه بڵێ نه‌مديت".
زه‌واهيرى پرسيار ده‌كات و ده‌ڵێت: "كاتێ خه‌واريجه‌كان هاوه‌ڵانيان به كافر دانا و كوشتارى ئه‌وانيان كرد و حه‌جاجى كوڕى يوسفى سه‌قه‌فى ده‌بێته پێشنه‌نگى ئه‌فسه‌ره خانه‌نشينكراوه‌كانى سوپاى سه‌دام و هه‌واڵگرييه‌كانى و له‌گه‌ڵ خيلافه‌ته‌كه‌ى ئيبراهيم به‌درى يه‌كده‌گرن، ئيدى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كوژن كه به كافريان ده‌زانن له نه‌ياره‌كانى كوفه، له‌و حاڵه‌دا ئايا ئێمه له قسه‌هه‌ڵبه‌ستنى ئه‌وان رزگارمان ده‌بێت، له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ران رزگاريان نه‌بووه".
زه‌واهيرى له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا داوايكردووه، "به له‌به‌رچاوگرتنى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى گۆڕه‌پانى جيهاد، ئه‌وله‌ويه‌ت بكرێته لێدانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى".
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.