گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌م وڵاتانه گۆڕه‌پانی ململانێكانی 2017ن
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "فۆرین پۆڵیسی" ئه‌مه‌ریكی، ئاماژه به قه‌یران و ململانێكانی ئێستای جیهان ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م قه‌یرانانه له ساڵی 2017ش به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، سووریا و باشووری سوودان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، گۆڕه‌پانی دیاری ئه‌و ململانێیانه‌ن.
گۆڤاره‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، جیهان به قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕده‌بێت، كه چه‌ندین ساڵه به‌م شێوه‌یه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له ئاكامی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا بكرێت، به‌تایبه‌تیش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر و شكستی ده‌سته‌جه‌معی وڵاتان، له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و كێشه و ململانێیانه.
" فۆرین پۆڵیسی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ره‌نگه ئه‌و ململانێیانه، مه‌ترسی زیاتری لێ ده‌ربكه‌وێت و جیهان پێبنێته قۆناغی دیكه‌ی مه‌ترسیدارتر، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ترس باڵی به‌سه‌ر هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتیخوازدا گرتووه و خه‌ریكه به‌ره‌و تێكچوونی شیرازه‌ی ئه‌و ئاشتییه ده‌چێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گۆڤاره‌كه ئاماژه به شه‌ڕی ئێستای سووریا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، شه‌ڕی ناوخۆ له‌م وڵاته، پێده‌نێته شه‌شه‌م ساڵ و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا نیو ملیۆن كه‌س كوژراون و 12 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش، یان ئاواره‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ن و یانیش بوونه‌ته په‌نابه‌ر له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
هێزه ده‌ره‌كییه‌كان
فۆرین پۆڵیسی نووسیویه‌تی: "هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، ناتوانێت كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت و ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵات بخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌رییانده‌گرێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ستراتیژیه‌تی ئه‌سه‌د بۆ لاوازكردنی ئۆپۆزیسیۆن، هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو داعش و به‌ره‌ی فه‌تحولشام – به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو".
له باره‌ی دۆخی عێراقیش، گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، شه‌ڕی داعش، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانستی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی تووشی شۆك كردووه، هاوكات بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی حزبه شیعیی و كوردییه‌كان له‌و وڵاته.
گۆڤاره‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و ململانێیه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه بۆ گرووپی چه‌كداری دابه‌شبن و پشت به هێزه هه‌رێمییه‌كان ببه‌ستن و كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاته‌كانی وڵات‌دا بكه‌ن.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به خراپی مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش بكرێت، ئه‌وا چاره‌نووسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكس ده‌بێت، هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا له رێگه‌ی بریكاره‌كانییانه‌وه كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌هێزبوونی نفووزی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زۆرترین رووبه‌ڕی ئه‌و خاكه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، پێویسته عێراق به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه، به‌رده‌وام بێت له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و دواتریش دامه‌زراندنی چه‌ند هێزێك له پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه بپارێزن، دواتر دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی خۆجێیی ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م هێزه‌كان، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بێت.
گۆڤاری "فۆرین پۆڵیسی" ئاماژه به ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش ده‌كات، كه له 2017دا ده‌بنه گۆڕه‌پانی ململانێ، وه‌ك یه‌مه‌ن، توركیا، باشووری سوودان، میانمار و ئۆكرانیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.