"به‌هۆی پلانه نوێیه‌كه‌ی زێدان، كریستیانۆ ناتوانێت ململانێی مێسی بكات"
دوای ئه‌وه‌ی له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌بێ bbcـیه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سێڤییا به‌ده‌ستهێنا، میدیاكان ئاماژه به پلانێكی نوێی زێدان ده‌كه‌ن كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر كریستیانۆ دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6 كانوونی دووه‌می 2016، پێگه‌ی یۆرۆسپۆرت بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زێدان بڕیاریداوه تێگه‌یشتنێكی نوێ و پلانێكی تازه بۆ داهاتوو په‌یڕه‌و بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه زێدان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه له‌مه‌ودوا به شێوازی كۆمه‌ڵ یاری ده‌كه‌ین و به ته‌نیا پشت به (بی بی سی)ـیه‌كه‌ی پێشه‌وه نابه‌ستن.
زێدان له به‌رامبه‌ر سێڤییا به به‌بێ (رامۆس، كریستیانۆ، گاریس به‌یل و پیپی) سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ستهێنا، له‌م یارییه‌دا ریال مه‌درید جیاواز له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ یارییان ده‌كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له داهاتوودا (خامیس رۆدریگێز، ماركۆ ئه‌سینسیۆ و ئه‌لڤارۆ مۆراتا) شوێنی (بی بی سی)ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید (كریستیانۆ، به‌یل و بێنزیما) بگرنه‌وه.
پێگه‌ی یۆرۆسپۆرت ئه‌م پلانه نوێیه‌ی زێدانی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر كریستیانۆ شكاندۆته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌م بیرۆكه نوێیه‌ی زێدان نه‌توانێت چیتر ئه‌م هه‌موو ده‌ستكه‌وته كه‌سییه بباته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی ریال مه‌درید 3 نازناوی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه و چه‌ندان ریكۆردی دیكه‌شی به ناوی خۆی نوسیوه‌ته‌وه.