هێرشكاره‌كه‌ی فلۆریدا له عێراق سه‌رباز بووه
K24 – هه‌ولێر
ئەنجامدەری هێرشەكه‌ی فلۆریدای ئه‌مریكا ساڵی 2010 وه‌ك ئه‌ندازیاری جه‌نگ له عێراق خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه و دوای گەڕانەوەشی کەسوکاری گومانیان لا دروست بووە لەسەر هەڵسوکەوت و باری دەروونی و له كانوونی دووه‌می 2016 به‌هۆی نواندنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرانه‌كه‌ی دادگای كرا و به‌هۆی باری ده‌روونیشی له نه‌خۆشخانه كه‌وتبوو.
ئیستێبان سانتیاگۆ 26 ساڵی له فرۆكه‌خانه‌ی فلۆریدا له به‌شی جانتا ته‌قه له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و پاش ته‌واوی بوونی گوللـه‌كانی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆیته‌رزو، به‌پرسێكی ئێف بی ئای له میامی رایگه‌یاند لێكۆڵه‌ران هۆكاری تیرۆر به دوور نازانن كه له‌وانه‌یه هاندریك بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه.
سانتیاگۆ له سوپای ئه‌مریكا خزمه‌تی كردووه و ساڵی 2010 له عێراق بووه، پاش ئه‌وه‌ی له ئالاسكاوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی فلۆریدا، به چه‌كی ئۆتۆماتیك ته‌قه له‌و خه‌ڵكه كرد كه له به‌شی جانتاكان كۆ ببوونه‌وه.
كۆمیسه‌ری ناوچه‌ی برۆوارد له تویتێكدا رایگه‌یاند هیرشكاره‌كه چووه ژووری ئاوده‌ست بۆ پڕكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه و هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ته‌قه‌ی كرد.
به گوته‌ی شایه‌دحاڵانیش ته‌نیا ئه‌و كاته له ته‌قه‌كردن وه‌ستاوه كه گوللـه‌كانی ته‌واو بوون و هه‌ر ئه‌و كاته خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
سانتیاگۆ له ساڵی 2007 تا 2016 له پاسه‌وانی نیشتیمانی پوئێرتۆ ریكۆ و پاسه‌وانی نیشتیمانی ئالاسكا خزمه‌تی كردووه و ساڵی 2010 بۆ عێراق ره‌وانه كرا و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له به‌تالیۆنی ئه‌ندازیاری سوپای ئه‌مریكا له عێراق مایه‌وه. و پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بوو و به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ خنكاندنی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی دادگایی كرا و هه‌روه‌ها به‌هۆی كیشه‌ی ده‌روونی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.