ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگای سلێمانی كوژرا
K24 – هه‌ولێر
له ناحیه‌ی بایجان ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش له‌به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایش ده‌كه‌وێته به‌ر گوللـه‌ی هیرشكاران و ده‌كوژرێت.
كه‌سوكارێكی ئه‌و ئاسایشه به په‌یامنێری كوردستان24 هۆكاری ئه‌م كرده‌وه‌یە بۆ رووداوێكی دوو مانگ به‌ر له ئێستا گه‌ڕانده‌وه كه تیمێكی ئاسایش ئه‌ركیان پێ راسپێردرابوو بچنه شوێنێك كه گوایه چه‌كدارانی داعش له‌وێن، پاش گه‌یشتنیان به‌م شوێنه، "به‌ناوی ئاسایش داوا له‌و چه‌كدارانه كرابوو خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن، دیاره ئه‌وانیش راوچی بوون و ته‌قه‌یان له ئاسایش كرد و له ئه‌نجامدا راوچییه‌ك كوژرا كه دواتر ئاشكرا بوو پێشمه‌رگه بووه".
گوتیشی "مفوه‌ز هه‌رێم نوری ئه‌وكات هیچ ته‌قه‌یه‌كی نه‌كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی تیمه‌كه‌ی ئاسایش و هه‌ندێ خۆبه‌خش بووه، كه‌سوكاری ئه‌و راوچییه‌ی كوژراوه، وه‌ك توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك، هاتنه ناو بنكه‌ی ئاسایشی بایجان و هه‌رێم نوریان كوشت".
"ئاسایش تا ئێستا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی كوژرانی راوچییه‌كه كه دوو مانگ به‌ر له ئیستا كوژراوه نه‌یداوه، كه كه‌سوكاری كوژراوه‌كه داوای روونكردنه‌وه‌یان له ئاسایش كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی لیژنه‌كارییه‌وه تا ئێستا روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه"، كه‌سوكاری ئه‌و ئاسایشه وای گوت.
كارمه‌ندی ئاسایش كاتژمێری 11 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م بینای ئاسایشی ناحیه‌ی بایجان له سلێمانی كورژا و ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌شی هیچ لێدوانێكی نه‌داوه و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.
هه‌رێم نوری موفەوەزی پلە پێنجی ئاسایشه لە بنکەی ئاسایشی باینجان.
ساڵی 1985 لەگوندی چەمەکی ناحیەی بەرزنجەی شارباژیڕ لەدایك بووه.
ساڵی 2011 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.