ماسیگرانی شارێكی كوردستان لە ژێر سەھۆڵبەندان ماسی دەگرن

رۆژانە سەھۆڵی سەر دەریاچەكە دەشكێنن و ماسی دەگرن

K24 – ھەولێر

بەفربارینی زۆر و سەرما و سۆڵ كاریگەری كردووەتە سەر كاری رۆژانەی ھاووڵاتیان، بەڵام ماسیگرانی شارێكی باكووری كوردستان بەردەوامن لە كارەكەیان و سەھۆڵبەندان دەشكێنن تا بتوانن ماسی بگرن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو "بەهۆی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، دەریاچەی هامورپەتی سەربە شارۆچکەی ڤارتۆی لە مووش بەستوویەتی، بەڵام وێڕای ئەمەش ژمارەیەک لە ماسیگران دەستبەرداری کارەکەیان نەبوون و بەبڕینی پارچە سەهۆڵی سەر دەریاچەکە سەرقاڵی راوە ماسین".

دەریاچەی هامورپەت دوو هەزار و 149 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و، بەئەستوورایی 30 سانتیمەتر سەهۆڵ لەسەر دەریاچەکە درووست بووە، ماسیگران دوای بڕینی پارچە سەهۆڵ سەر دەریاچەکە سەرقاڵی راوە ماسین و لە رێگەی تۆڕەوە رۆژانە چەندین کیلۆ ماسی دەگرن.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین توركیا و باكووری كوردستانی گرتووەتەوە، شاری مووش یەكێكە لەو شارانەی رێژەیەكی زۆر بەفری لێ باریووە و تا رادەیەك ئاستەنگی بۆ كاروباری رۆژانەی خەڵك دروستكردووە.