هێزه‌كانی دژه تیرۆر نزیكی رووباری دیجله ده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان نزیكی رووباری دیجله بوونه‌ته‌وه، پاش ئه‌و پێشره‌وییه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش به‌ده‌ستیان هێنا.
پێشڕه‌وی ئه‌مرۆی هێزه‌كانی عێراقی به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییه و له قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیان پێكردووه و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك نزیكی رووباری دیجله بوونه‌ته‌وه كه شاری موسڵ به دوو به‌شی چه‌پ و راست دابه‌شی كردووه، به‌تایبه‌تی هێرشی شه‌وی رابردووی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك له رووباری فورات له به‌شی چه‌پی شاره‌كه و پاش كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی وه‌حده و موسه‌نا ده‌گه‌نه گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ر لێواری رووباری دیجله.
تالب شوغاتی له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به په‌یامنێرانی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی دژه تیرۆر 500 مه‌تر نزیكی چواره‌مین پردی موسڵ بوونه‌ته‌وه".
گوتیشی: "هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كی غوفران (به‌عسی پێشوو)یان كۆنترۆڵ كرد و چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی وه‌حده".
له لایه‌كی دیكه‌وه عەبدولوەھاب ساعدی، فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: "دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعش توانیومان گەڕەكی غوفرانی باكووری گەڕەكی وەحدە لە رۆژھەڵاتی مووسڵ رزگار بکەین"
له به‌یاننامه‌یه‌كی جیاوازدا راگه‌یه‌نرا: "ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، نەخۆشخانەكانی شیفا و سەلام و كۆلیژی پزیشكی و بارەگای موجاھیدە چیچانییەكان لە باشووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرد و به خاڵێكی گرنگی وه‌چه‌رخان داده‌نرێت"، پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو یه‌كه‌یه‌كی سوپا له‌و شوێنه كشایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشوور توانیویانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌روه‌ها گوتی "ئێستا دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵ هاوته‌ریب له دوو میحوه‌ر پێشڕه‌ی ده‌كه‌ن و فاكته‌رێكی زۆر گرنگه و داعش ناتوانێ جوڵه به چه‌كداره‌كانی بكات".
ئۆپه‌راسیۆنی شه‌وی هه‌ینی هێزه‌كانی دژه تیرۆر به سه‌ركه‌وتنێك بۆ هێزه‌كانی عێراقی وه‌سفكرد كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه پلانه‌كه‌ی دارێژراوه.