خواردنگه‌ی تره‌مپ له كوبانێ ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ھاوڵاتییەك لە شاری كۆبانێ خواردنگەیەكی كردووەتەوە و ناوی ناوە ترەمپ. ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه وه‌ك سه‌رۆك ئه‌مریكا سوێندی یاسایی بخوات.
ئەو ھاوڵاتییە لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی لەو خواردنگەیە كار دەكات بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات.
وه‌لید خاوه‌نی ئه‌و خواردنگه‌یه به كوردستان24 رایگه‌یاند "چوار منداڵم هه‌یه و به‌هۆی هه‌ژاری له قوتابخانه دابڕاون و له‌گه‌ڵم له‌م خواردنگه‌یه كار ده‌كه‌ن".
گوتیشی "هیواداره تره‌مپ كۆتایی به شه‌ڕی سوریا بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له ناوچه به‌رقه‌رار ببێت".
ئه‌و هاووڵاتییه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی كوبانێ یه و پێشتر له شاری دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ژیا.