ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له باكووری رۆژئاوای به‌غدا، 7 كه‌س كوژران و برینداربوون.
عه‌مید سه‌عد معه‌ن، رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له جۆری "هیوندای سۆناتا" بووه و له گه‌ڕه‌كی شوعله، له نزیك بازاڕێكی میللی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 4ی دیكه‌ش بریندارن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌سی دیكه كوژران و برینداربوون و هه‌ندێك له سایته عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێك ته‌قینه‌وه ل به‌غدا رووده‌ده‌ن و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریسییه بووه‌ته "رۆتینێكی رۆژانه".