خوێندكارانی ناڕازی داوایەك لە بەرپرسانی پەروەردە دەكەن
K24 - سلێمانی
خوێندکارانی خوێندنگە ئامادەییەکانی پارێزگای سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا خوپێشاندانیان ئەنجامدا، داوایان لە بەرپرسانی پەروەردە كرد، داواکاری مامۆستایان جێبەجێ بکەن، تا مامۆستایان پابەندبن بە تەواوی کاتەکانی خوێندن لەو ماوە کەمەی بۆ تێپەراندنی خوێندنی ئەمساڵیان لهبهردهم ماوه، خوێندکارانی ناڕازی نیگەرانن لەو جیاوازیە زۆرەی لە نێوان خوێندنگە تایبەتەکان و خوێندنگە حکومیەکاندا دەکرێت، لە پێدانی خزمەتگوزاری و پابەندبوون بە وانە وتنەوەوە.