قوتابخانه‌كانی تاران داده‌خرێن

K24 – هه‌ولێر
قوتابخانه‌كانی تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا داده‌خرێن.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی باری نائاسایی و چاودێری پیسبوونی هه‌وا له تارانی پایتەخت بڕیاریدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8 كانوونی دووه‌می 2017 به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا ته‌واوی قوتابخانه‌كانی پایته‌خت دابخرێن.
به‌رپرسانی ئێران به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین جاران ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان داخستووه.
تاران له بواری پیسبوونی هه‌وا و ژینگه یه‌كێ له پیسترین شاره‌كانی جیهانه و به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2011، زیاتر له 12 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه.
بوونی ملیۆنان مۆتۆرسكلێت و ئۆتۆمبێلی كۆن كه كاربونێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن، به یه‌كێ له هۆكاره گرنگه‌كانی پیسبوونی هه‌وای تاران ئه‌ژمار ده‌كرێت.
پیسبوونی هه‌وای تاران، ئه‌مڕۆ مانشێتی نزیكه‌ی ته‌واوی رۆژنامه‌كانی ئێران بوو و هه‌ر كامه‌یان به شێوازێك پێشنیاری خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌یان خستووه‌ته روو و به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌شییان خستوووه‌ته سه‌ر شانی شاره‌وانی تاران.
یه‌كێكیان ده‌ڵێت هێشتا له باو بۆران و خوڵبارین رزگارمان نه‌بووه، پیسبوونی هه‌وا به‌هۆی گازی كاربۆنیش پێوه زیاد بوو.