ڤیدیۆ: پۆلیسێكی سعوودی به ده‌مانچه دوو تیرۆریست ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووی هێزه ئه‌منییه‌كانی سعوودییه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، ڤیدیۆكه له ریازی پایته‌ختی سعوودیه تۆماركراوه، له‌و كاته دوو "تیرۆریستی مه‌ترسیدار" ده‌كوژرێن.
پێده‌چێت ڤیدیۆكه له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی رووداوه‌كه تێیدا روویداوه تۆماركرابێت، له ڤیدیۆكه‌دا پۆلیسێكی سعودی به ناوی (جوبران عه‌واجی) سه‌ره‌ڕای برینداربوونی به سووكی، ده‌توانێت دوو كه‌س كه سعوودیه وه‌ك "تیرۆریستی مه‌ترسیدار" ناویبردوون به ده‌مانچه‌كه‌ی بكوژێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌كیان پێبووه و پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراویان له خۆیان به‌ستووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت كه ئه‌و دوو "تیرۆریسته" ده‌یانه‌ویت رابكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكست ده‌خوات و عه‌واجی به ده‌مانچه‌كه‌ی هه‌ر دووكیان ده‌كوژێت".
هه‌ر بۆیه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ڵكی سه‌رسامی خۆیان به ئازایه‌تی ئه‌و پۆلیسه ده‌ربڕیوه و سوپاسیان كردووه.
عه‌واجی ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی گوتوویه‌تی" ئه‌وه‌ی كردوومه ئه‌ركی خۆم بووه و به ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتیمانی ده‌زانم، ته‌ندروستیشم زۆر باشه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانم نییه.