كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی هه‌ردوو لا ده‌ستیپێكرد.
یڵدرم له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 8 كانوونی دووه‌می 2017 گه‌یشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی شه‌ممه گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ كۆ بوونه‌وه و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیمزا كرد و له گرنگترین خاڵه‌كانیشی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیایه له باشیك.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره یڵدرم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باشیك بكات، كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێكه‌وتنێك كراوه له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ئه‌م پرۆسه‌یه ئاشكرا بكرێت.
وه‌زیری ئابووری توركیا نیهات زه‌یبه‌كجی، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی به‌رات ئالبایراك، وه‌زیری گومرك و بازرگانی بوله‌ند توفه‌نكجی، وه‌زیری په‌روه‌رده عیسمه‌ت یلماز، وه‌زیری به‌رگری فكری ئشك و وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌جه‌ب ئاكداغ یاوه‌ری بیناڵی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون.