سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە هه‌ولێرە
K24 – هه‌ولێر:
درەنگانی شەوی رابردوو به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، پێشوازييان له سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بیناڵی يه‌ڵدرم كرد.
بناڵی يه‌ڵدرم دواى ته‌واوكردنى واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا گه‌يشته هه‌ولێر.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، لەلایەن نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى حكومى پێشوازى لێكرا.
بڕيار وايه ئەمڕۆ يه‌ڵدرم له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، سبه‌ى يه‌ڵدرم كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌ستپێده‌كات و سه‌ردانى سه‌ربازگه‌ى سوپاى توركيا له باشيك ده‌كات.