ھەفتە نمایشی فیلمی كوردی لە سنە بەڕێووەچوو

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

 بە بەشداری هونەرمەندان و فیلمسازانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان،  لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ھەفتەی نمایش كردنی فیلمی کوردی بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (سنەدژ) بەڕێووەچوو، لە كۆتایی فیستیڤاڵەكەشدا فیلمە ھەڵبژاردەكان خەڵاتكران.

 بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە رایانگەیاند، 52 فیلم گەیشتووەتەوە فێستیڤاڵەکە و لە نێو ئەم فیلمانەشدا 29 فیلم بۆ نمایش و بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵبژێردراون.