بارزانی و یڵدرم پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌چوو كه به یه‌كه‌م سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه له ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره یڵدرم سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باشیك بكات كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا رێككه‌وتن كرا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا، بێ ئه‌وی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ كۆ بووه‌وه و رێكه‌وتنێكیش له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیمزا كرد كه كشاندنه‌وه‌ی هیزه‌كانی توركیا و هاوكاری ئه‌منی و شه‌ڕی دژی تیرۆر و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گرنگترین خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی عێراق و توركیان.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق گرنگ ده‌نرخێنێت، برێت مه‌كگورك له تویتێكدا ئه‌و سه‌ردانه به هه‌وڵێك بۆ سه‌قامگیری ناوچه ده‌زانێت.
وه‌زیری ئابووری توركیا نیهات زه‌یبه‌كجی، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی به‌رات ئالبایراك، وه‌زیری گومرك و بازرگانی بوله‌ند توفه‌نكجی، وه‌زیری په‌روه‌رده عیسمه‌ت یلماز، وه‌زیری به‌رگری فكری ئشك و وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌جه‌ب ئاكداغ یاوه‌ری بیناڵی یلدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون.